راچڵەکین-
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، لەگەڵ ئێران تەنها لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە رێکدەکەون.
دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند: هەرجۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ
کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدەین تەنها بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە
دەگرێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد: هاوکات پێویستە هەر لە سەرەتاوە شتێک روون بێت، ئەویش ئەوەیە هیچ
بۆمبێکی ئەتۆمی نابێت لەئارادا بێت و ئەگەر بمانتوانیایە دوو ساڵ پێش ئێستا ئەو رێککەوتنەمان
لەگەڵ تاران دەکرد، بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون، ئێستاش ئەوان ئامادەن و زیاتر لەوە
دەکەن کە ساڵ و نیوێک پێش ئێستا ئامادەبوون بیکەن.