راچڵەکین-
خوشک
و برایەکی تەمەن شەش ساڵان لە سنووری قەزای رانیە بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان
لەدەستدا.
بەگوێرەی
زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، دوو منداڵ کە خوشک و برایەکی دووانەن لە یەکێک
لەگەڕەکەکانی قەزای رانیە بەهۆی سۆپای غازی ماڵەکەیانەوە تەندروستییان تێکچووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد: دوو منداڵەکە تەمەنیان شەش ساڵانە و بەهۆی رووداوەکەوە تووشی خنکان بوون
و بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، بەرلەوەی بگەیەنرێنە نەخۆشخانە هەردووکیان گیانیان
لەدەستداوە.