راچڵەکین-
وەزارەتی
کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی
گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی بچڕانی کارەبا لە بەشێک لە
پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دروستبووە و بەشێوەیەکی کاتی کاریگەری لەسەر
تۆڕی نیشتمانی دەبێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد: تیمەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز سەرقاڵی
چارەسەرکردنی گرفتەکەن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفتەکە چارەسەر دەکەن و دۆخی
کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.