بەسڕە.. هێرشێكی چەكداری بۆسەر مزگەوتێك قوربانیی لێدەكەوێتەوە

عێراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 226

راچڵەكین -

لەسنووری پارێزگای بەسڕە، ژمارەیەك چەكدار هێرشیان كردە سەر مزگەوتێك و لەئەنجامدا دوو كەس كوژران و پێنج كەسی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 7-2-2026، ژمارەیەك چەكداری دەمامكدراو  هێرشیان كردە سەر مزگەوتێك لە قەزای مەدینەی سەر بە پارێزگای بەسڕە و لەئەنجامی دەستڕژێری گوللە، دوو كەس كوژران و پێنج كەسی دیكەش بریندار بوون.

تائێستا هۆكاری رووداوەكە ئاشكرا نەكراوە، هێزە ئەمنییەكانی عیراقیش دەوروبەری مزگەوتەكەیان گەمارۆداوە و هەڵمەتێكیشیان بۆ دەستگیركردنی چەكدارە هێرشبەرەكان دەستپێكردووە، كە دوای ئەنجامدانی كردەوەكەیان، بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن