كارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرا دەكرێت

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 151

راچڵەكین -

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئاشكرا دەكات و هیچ وادەیەكیشی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دیاری نەكردووە.

فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە 9-2-2026، كاتژمێر 11ی بەیانی، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و كارنامەكەش بریتییە لە دوو بڕگە.

بڕگەی یەكەم تایبەتە بە سوێندخواردنی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان، بڕگەی دووەمیش تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران.

لەكارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هیچ بڕگەیەكی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار تێدا نییە و هیچ وادەیەكیش بۆ ئەو پرسە دیاری نەكراوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن