راچڵەكین -
كۆسرەت رەسول عەلی، بەبۆنەی یادی 32 ساڵەی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات و رایدەگەیەنێت: یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك هێزێكی تێكۆشەری میانڕەو، لەماوەی 32 ساڵ تەمەنی خۆیدا خزمەتی بەرچاوی كردووەو هەمیشە عامیلی خێر بووە لە چارەسەركردنی كێشەكان.
دەقی پەیامەكە:
برای بەڕێزم مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین - ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
(32) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە جەنابت و سەرجەم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و دۆست و لایەنگرانتان پیرۆز دەكەم، ئومێد دەكەم سەركەوتوو بن.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك هێزێكی تێكۆشەری میانڕەو لەماوەی 32 ساڵ تەمەنی خۆیدا، خزمەتی بەرچاوی كردووەو هەمیشە عامیلی خێر بووە لە چارەسەركردنی كێشەكان، ئومێد دەكەم هەمیشە بەردەوام بن و درێژەپێدەری ئەو رێچكەیەتان بن، رۆڵی بەرچاوی خۆتان بگێڕن بۆ یەكڕیزیی نێوان لایەنەكان و خەباتكردن لەپێناو گەیشتنی گەلەكەمان بە ئاواتە وەدینەهاتووەكانمان.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنتان پیرۆز بێت.
براتان
كۆسرەت رەسول عەلی
٧/٢/٢٠٢٦