ئیسرائیل باشووری سووریا بۆردومان دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 156

راچڵەكین -

سوپای ئیسرائیل ناوچەیەكی گوندەوارەكانی قونەیتەڕە لە باشووری سووریا بۆردومان دەكات و تائێستاش زیانە گیانییەكانی بۆردومانەكە ئاشكرا نەكراوە.

میدیای فەرمیی سووریا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 7-2-2026، سوپای ئیسرائیل دەوروبەری گوندی سەمدانیەی لە گوندەوارەكانی پارێزگای قونەیتەڕە تۆپبارانكرد و ترسی و دڵەڕاوێكی لەنێوان دانیشتووانی گوندەكە دروستكرد.

هەرچەندە هۆكاری تۆپبارانەكەی ئیسرائیل ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە نافەرمییەكانەوە بڵاوكراونەتەوە، گروپێكی چەكداری سووریا ویستوویانە لەو گوندە جێگیرببن كە بۆردومانەكەی تێدا روویداوە، تائێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانییەكان بڵاونەكراوەتەوە.

سوپای ئیسرائیل ناوچەیەكی فراوانی لە سنووری پارێزگای قونەیتەڕە لە باشووری سووریا كۆنترۆڵكردووە و بەشێوەیەكی بەردەوامیش كردەوەی سەربازیی تێدا ئەنجام دەدات، تائێستاش سووریا بە فەرمی هیچ كاردانەوەیەكی بەرامبەر كردەوە سەربازییەكانی ئیسرائیل لەسەر خاكی وڵاتەكەی نییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن