لە سوەیدای سوریا كۆمەڵكوژی لەلایەن ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان ئەنجامدرا

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 185


راچڵەكین-

لەناوچەی مەتونە لە ریفی دیمەشق، چوار كەس كوژران و كەسێكی تریش برینداركرا، ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكانیش بەگومانی تێوەگلان لەو ڕووداوە دەستگیركرا.

عەمید حوسام تەححان، بەڕێوەبەری ئاسایشی سوەیدا كە زۆرینەی دانیشتووانەكەی دروز نشینن، بە ئاژانسی هەواڵی سانای راگەیاندووە، بەگوێرەی بەدواداچوونە سەرەتاییەكان و وتەی یەكێك لەڕزگاربووانی ئەو كۆمەڵكوژیە، گومان لەتێوەگلانی ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان هەبووە، هەربۆیە دەستبەجێ دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا دەستیپێكردووە.

ئەو بەرپرسەی ئاسایشی سوریا، داوای لە دانیشتووانی سوەیدا كرد دانبەخۆیاندا بگرن و متمانەیان بە دامودەزگاكانی دەوڵەت هەبێت:" یاسا ڕێڕەوی دروستی خۆی دەگرێتەبەرو كار بۆ دووبارە نەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوەو سزادانی تۆمەتباران دەكرێت سەربەهەر لایەنێك بن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن