هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆدەبێتەوە

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 76

راچڵەكین-

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەسەر یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمارو وەزیرانی عیراق دەكرێت.

رۆژی یەكشەممە 8ی شوباتی 2026 هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەباڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی كۆدەبێتەوە و تیایدا بەرپرسیانی كورد ( یەكێتی و پارتی) چوارچێوەی هەماهەنگی و نوێنەری ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان، بەشدار دەبن.

بڕیارە لەكۆبوونەوەكەدا، دۆسێكانی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارو سەرۆكوەزیرانی عیراق و هەڕەشەكان و دۆخی ناوچەكە تاوتوێ بكرێن.

مورتەزا ساعدی، پەرلەمانتاری كوتلەی بونیات و گەشەپێدان بەمیدیای عیراقی راگەیاندووە، پێدەچێت هەڵنەبژاردنی سەرۆككۆمار ئاستەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكوەزیران دروست بكات، لەهەمات كاتدا ناكۆكی نێوان هێزە سونییەكان لەسەر كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران، ئەویش بووەتە ئاستەنگێكی تر لەبەردەم یەكلانەبوونەوەی ئەو دۆسێیانەدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن