راچڵەكین-
نوێنەرێكی كورد لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، هەڵوێستی تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق لەبارەی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا دەكات.
رۆژی یەكشەممە 8ی شوباتی 2026 ئەحمەد حاجی ڕەشید بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سەردانی وەزیری دارایی عیراقی كردووەو چەند پرسیارێكی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پارەی گەنمی جووتیاران و پلەبەركردنەوەی فەرمانبەران لێكردووە؟
لەبارەی مووچەی مانگی یەك، وەزیری دارایی عیراق راگەیاندووە:" مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم ووردبینی تێدا دەكرێت و لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت."
لەبارەی هۆكاری ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبەردەوام دوا دەكەوێت و لەوادەی خۆیدا نادرێت، تەیف سامی وتوویەتی:" دەبێت سێ شتم بەدەست بگات كە بریتین لە (ژمارەی كۆتایی ، داهاتی ناوخۆو نوسراوی وەزارەتی نەوت سەبارەت رادەست كردنی نەوت ) بۆیە هەر دواخستنێك لەو سێ بابەتە هەبێت، منیش ناچار دەبم موچە دوا بخەم."
لەبارەی دەستپێكردنەوەی سەرەمووچەو پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران، وەزیری دارایی عیراق بە ئەحمەد حاجی رەشیدی راگەیاندووە:" پلە بەرزكردنەوە و سەرەموچە لەهەموو عیراق وەستاوە چونكە یاسای بودجەمان نییە."
وەزیری دارایی عیراق دڵنیایی داوە لەوەی مووچەی 2026 ی فەرمانبەرانی عیراق و هەرێمی كوردستان كێشەی نابێت " تا ئەو كاتەی پابەندییەكان جێبەجێ دەكرێ."
لەبارەی دواكەوتنی خەرجكردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، تایف سامی ئاماژەی بەوەكردووە، پارەی نەختینەیان لەبەردەستدا نییەو كەسیش ئامادە نییە پارە بدات بە حكومەتی عیراق لەبەرئەوەی " كار بەڕێكەرە".