وەزیری دەرەوەی ئێران: هیچ چارەیەک نییە جگە لە دانوستان

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 125

راچڵەکین-

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: وەستانی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن تارانەوە بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە لە دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا یاخود هەر وڵاتێکی دیکە، وادەی کۆبوونەوەی داهاتوومان لەگەڵ ئەمریکا دوای راوێژکردن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان دیاریدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: دانوستانەکانی رۆژی هەیی تەنها سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی بووە و بەشێوەی راستەوخۆش نەبوو، بەڵام مامەڵەی دیپلۆماسیی وەک تەوقەکردنی تێدا ئەنجامدرا، ئەنجامی دانوستانەکەش پەیوەندی بە رێبازی ئەمریکاوە هەیە.

روونیشیکردەوە: هیچ چارەیەک نییە جگە لە دانوستان، لە کۆبوونەوە ناڕاستەوخۆکانیشماندا ئەم قسەیەم ئەمریکییەکان وت، هەموو جۆرە گومان و تۆمەت و پرسیارێک سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران وەڵام دەدەینەوە، ئێمە نامانەوێت هیچ کەسێک مافی ئێمە بە فەرمی بناسێنێت چونکە مافی ئێمە خۆی فەرمییە، ئێمە دەمانەوێت رێز لە مافەکانمان بگیرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن