راچڵەكین-
لەڕۆژی 1ی ئاداری ئەمساڵەوە، هەر شۆفێرێك ساڵانەی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی بەسەرچووبێت و نوێی نەكردبێتەوە، بەگوێرەی ماوەی بەسەرچوونەكەی سزا دەدرێـت.
كۆمپانیای (PVI) كە تایبەتە بە پشكنینی توندو تۆڵی ئۆتۆمبێل لە سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆك لە نووسراوێكدا بڕی ئەو سزایانەی دیاریكردووە كە ڕووبەڕووی هەر شۆفێرێك دەبێتەوە ئەگەر بێت و ساڵانەی توندو تۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی بەسەرچووبێت و نوێی نەكردبێتەوە.
وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، هەر شۆفێرێك ساڵانەی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی ساڵێكی بەسەردا تێپەڕبووبێت ئەوا جگە لەكرێی پشكنینی ئاسایی، رێژەی 50%ی كرێی ئەو ساڵەی دواكەتووە، لێی وەردەگیرێت.
هاوكات هەر شۆفێرێك پشكنینی ساڵانەی توندو تۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی ساڵێك زیاتر بەسەرچووبێت، ئەوا جگە لەكرێی پشكنینی ئاسایی، 50%ی كرێی ساڵی یەكەمی دواكەوتن و 100%ی كرێی دواكەوتنی ساڵی دووەم بەدواوەی لێوەردەگیرێت.