راچڵەكین-
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق حەوتەمین دانیشتنی ئاسایی وەرزی یەكەمی خولی شەشەمی یاسادانان ئەنجامدەدات.
بەگوێرەی ئەو كارنامەیە بێت كە لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بڵاوكراوەتەوە، دانیشتنەكە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 9ی شوباتی 2026 بەڕێوەدەچێت و دوو بڕگە لەخۆ دەگرێت:
- سوێندخواردنی ژمارەیەك پەرلەمانتار.
- دەنگدان لەسەر پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان.
سەرجەمی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەر 25 لیژنەی پەرلەمانیدا دابەشدەكرێن، لەو نێوەندەشدا فراكسیۆنە كوردستانییەكان، سەرۆكایەتی نزیكەی چوار لیژنەو جێگرانی سەرۆكی حەوت بۆ هەشت لیژنەیان بەردەكەوێت.