راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی شوباتی 2026 ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەكان بەتایبەتی لەناوچەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سوران و راپەرین وە هەروەها بەفربارین لەناوچە سنووریەكانی باكووری خۆرهەڵات.
پلەكانی گەرما بەرزترین پلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك بەرز دەبێتەوە بە 1-2 پلە تەنها ناوچە شاخاوییەكان نەبێت، نزم دەبنەوە بە 1 -2 پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
سبەی سێ شەممە 10ی شوباتی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەكان لەگەڵ بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەكان.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
دهۆك: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی