كورسییەكانی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق زیاد دەكات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1006

راچڵەكین-

كورسییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە 18 وە بۆ 19 كورسی زیاد دەكات.

بەدر مەحمود-ی پارێزگاری سەڵاحەدین، كەلەهەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەی عیراقدا، دەنگی یەكەمی هاوپەیمانێتی "جەماهیری وەتەنی" لەسنووری پارێزگاكە بەدەستهێنا، ئامادە نییە دەستبەرداری پۆستەكەی بێت و وەك پەرلەمانتار دەستبەكاربێت، ئەوەش وایكردووە كەریم شكور، كاندیدی یەكێتی لەناو هەمان هاوپەیمانێتی كە دەنگی دووەمی لەسنووری پارێزگای سەڵاحەدین بەدەستهێناوە، شوێنی بگرێتەوەو ببێتە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.

بەو شێوەیەش كورسییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، لە 18 بۆ 19 كورسی زیاد دەكات.

لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا یەكێتی جگە لە لیستی فەرمی خۆی لەنێو چەند هاوپەیمانێتییەكیشدا لەبەغداد، نەینەواو سەڵاحەدین كاندیدی هەبوو، لەبەغداد كاندیدێك و لەنەینەواش بەهاوپەیمانیكردن لەگەڵ ئێزدییەكان كاندیدێكی مسۆگەر كرد، بە كورسییەكەی كەریم شكور-ەوە یەكێتی سێ كورسی دەرەوەی لیستەكەی خۆی بەدەستهێناوە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن