هێرشی چەكداری دەکرێتەسەر هێزەكانی پۆلیسی ئێران

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 137

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

لەناوچەی سیستان و بەلوچستان هێرشی چەكداری كرایە سەر هێزێكی پۆلیسی ئێران و دوو كارمەندی پۆلیس بریندار بوون.

میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 9-2-2026، گروپێكی چەكداری نەناسراو لە ناوچەی سیستان و بەلوچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس كرد و بەهۆیەوە دوو كارمەندی پۆلیسی ئەو وڵاتە بریندار بوون.

فەرماندەیی پۆلیسی سیستان و بەلوچستان لە راگەیەندراوێكدا، كردەوە چەكدارییەكەی بە هێرشی تیرۆریستی وەسفكرد، كە ئامانج لێی تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتییە، ئاماژەی بەوەشكردووە كە هێزەكانیان گەیشتوونەتە ناوچەی رووداوەكە و هەڵمەتێكیان بۆ دەستگیركردنی چەكدارەكان دەستپێكردووە، كە لەدوای ئەنجامدانی كارەكەیان، بەرەو ناوچەیەكی نادیار هەڵاتوون. 

لەماوەكانی رابردوودا چەندین رووداوی هاوشێوە لە ناوچەی سیستان و بەلوچستانی ئێران روویانداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك پۆلیس و كارمەندی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژران و بریندار بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن