راچڵەكین -
لە قەزای ئاكرێ هاووڵاتییەكی تەمەن 70 ساڵ بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە كوژرا، پۆلیسی قەزاكەش هۆكاری رووداوەكە بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی دەگەڕێنێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای ئاكرێ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 9-2-2026، هێزەكانیان لە رووداوێكی كوشتن ئاگاداركرانەوەو دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە، دەركەوت هاووڵاتییەكی تەمەن 70 ساڵ لەسەر كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتی، كوژراوە.
پۆلیسی ئاكرێ ئاماژەی بەوەكردووە، بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، بكوژ و كوژراو خزمی یەكترن و كێشەی كۆمەڵایەتی لەنێوانیاندا هەبووە، لەدوای رووداوەكە، تەرمی كوژراوەكە رەوانەی پزیشكی دادی دهۆك كرا، بەبڕیاری دادوەریش فەرمانی دەستگیركردن بۆ 8 تۆمەتبار دەركراوە، كە لە رووداوەكە تێوەگلاون.