راچڵەكین-
ناوەندی فەلەكناسیی نێودەوڵەتی دەڵێت، پێشبینی دەكرێت، رۆژی پێنجشەممە ١٩ـی شوبات لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی ببێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان.
ناوەندی فەلەكناسیی نێودەوڵەتی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی دووركەوتنەوەی مانگ و بارودۆخی فەلەكی، وا پێشبینیدەكرێت رۆژی چوارشەممە ١٨ـی مانگ كۆتا رۆژی مانگی شەعبان بێت و رۆژی پێنجشەممە ١٩ـی مانگ لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی ببێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان.
لەلایەكی ترەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی شوباتی 2026 لیژنەی بینینی مانگ لە سوڵتان نشینی عوممان بڵاویكردەوە، بینینی مانگ بە هەموو شێوەیەك ئەستەمە، هەر بۆیە بڕیاردرا رۆژی چوارشەممە ١٨ـی مانگ، وەك تەواوكەر و كۆتا رۆژی مانگی شەعبان دەستنیشان بكرێ و رۆژی پێنجشەممە كە دەكاتە ١٩ـی مانگ، یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان بێت لەو وڵاتە.