بانكەكانی دارایی ئەم مووچەخۆرانە ئاگادار دەكەنەوە

ئابوری

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1503

راچڵەكین-

بەرپرسێكی بانكەكانی وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەر خانەشینێك خودی خۆی بۆ مووچە ئامادە نەبێت، مووچەی مانگی یەكی پێ نادرێت.

رۆژی دووشەممە 9ی شوباتی 2026 فریاد فاخر، بەڕێوەبەری بانكی سەروەران ڕایگەیاند: "بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی خانەنشینان، دەبێت خانەنشین خۆی ئامادە بێت، ئەگەرنا مووچەكەی پێ نادرێت، ئەوە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بانكەكانی وەزارەتی داراییە." وەك میدیای نزیك لەپارتی بڵاویكردووەتەوە.

"ساڵانە لە سەرەتای مانگەوە بۆ ئەوەی بزانین كێ لە ژیاندا نەماوە، بەتایبەت خانەشینان، دەبێت خۆیان لە بانك ئامادە بن." ئەو بەرپرسەی بانكەكانی دارایی وای وت.

فریاد فاخر ئاماژەی بەوەشكردووە: "بۆ مووچە مانگی یەك كار بە بریكارنامە ناكرێت، واتا ئەوانەی بریكاریان داوەتە كەسێكیان بۆ وەرگرتنی مووچەیان، لە مووچەی مانگی یەكدا كار بەوە ناكرێت، دەبێت مووچەخۆرەكە خۆی ئامادە بێت."

بەڕێوەبەری بانكی سەروەران سەبارەت بەو خانەنشینای لەدەرەوەی وڵاتن گوتی: "ئەوەی لەدەرەوەی وڵاتە دەبێت بەڵگەژیانی خانەنشین (بەرحەیات)ی بهێنێت، ئەگەرنا مووچەی ئەوانیش خەرج ناكرێت."

نزیكەی‌ 300 هەزار خانەنشین لە كوردستان هەن و بەشی زۆریان مووچەیان لە بانكەكان دابەش دەكرێت و بەشێكیشیان لە رێگەی كارتی (هەژماری من)وە مووچەیان پێ دەدرێت.                      

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن