تورکیا: تاران و واشنتۆن ئامادەی سازشن

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 76

راچڵەکین-

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: هەردوو وڵاتی ئێران و ئەمریکا ئامادەی سازشکردنن لە دانوستانەکانی نێوانیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی تاران.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتی: دانوستان بە باشتر دەزانم لەگەڵ ئێران وەک لە هەنگاوی سەربازی.

لەلایەکی دیکەوە میدیا جیهانییەکان ئاشکرایانکردووە، بەشێکی زۆری سەرکردە عەرەبەکانی ناوچەکە قسەیان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کردووە سەبارەت بە پێویستی دوورکردنەوەی واشنتۆن لە ئەنجامدانی کردەوەی سەربازی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن