راچڵەكین -
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 1ی ئەمساڵ خرایە سەر هەژماری وەزارەت و رۆژی شەممە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی(١)ی ساڵی ٢٠٢٦ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان ئەنجامدراون.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردوو، رۆژی شەممە 14-2-2026، دەست بە دابەشكردنی هاوكارییەكە دەكرێت.