چەند تەقینەوەیەك لەنزیك كێڵگەیەكی نەوتی سووریا روویدا

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 106

راچڵەكین -

چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لەنزیك گەورەترین كێڵگەی نەوت لە سووریا روویدا و بەشێك لە انیشتووانی دەوروبەری كێڵگەكەش ماڵ و حاڵیان جێهێشت.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-2-2026، دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە نزیك كێڵگەی نەوتی عومەر لە گوندەوارەكانی پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا روویدا.

بەوتەی سەرچاوەیەكی نزیك لە رووداوەكە، تەقینەوەكان بەهۆی تەقاندنەوەی مین و پاشماوە جەنگییەكان روویداوە، كە هێزەكانی حكومەتی سووریا دوای كۆنترۆڵكردنی كێڵگە نەوتییەكە، ئەنجامیداوە بەمەبەستی پاككردنەوەی دەوروبەری كێڵگە نەوتییەكە لە تەقەمەنییەكان.

تەقینەوەكان بووە هۆی ترس و دڵەڕاوكێی دانیشتووانی گوندەكانی دەوروبەری كێڵگەكە، بەو هۆیەوە بەشێك لە هاووڵاتیان ماڵ و حاڵیان جێهێشت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن