راچڵەكین -
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر كۆدەبێتەوەو بیروڕایان دەربارەی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان گۆڕییەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 134-2-2026، لە بەردەوامیی دیدارەكانیدا لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر كۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و لێكەوتەكانی ئاڵۆزییەكان تاوتوێ كران، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردەوە و هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ ڕێگریكردن لە پەرەسەندنی گرژییەكان.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی هەرێم و سەرۆكوەزیرانی قەتەر، بیروڕایان دەربارەی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان گۆڕییەوە و هاریكاریی هاوبەشیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەكان و دەستەبەركردنی ئاشتی لە ناوچەكەدا، بە پێویست و گرنگ زانی.