راچڵەكین-
ئەو تیمەی لەلایەن كۆمسیۆنەكەی پەرلەمانی توركیا راسپێردراوە بە ئامادەكردنی راپۆرتی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری، حەوتەمین كۆبوونەوە خۆی ئەنجامدەدات.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 16ی شوباتی 2026 ئەندامانی تیمەكە كەلە پەرلەمانتارانی دەم پارتی، ئاكپارتی، مەهەبەو جەهەپە پێكدێت، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ نووسینی راپۆرتی هاوبەشی كۆمیسیۆنی یەكڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموكراسی كۆببنەوە.
كۆبوونەوەكە لە باڵەخانەی پەرلەمانی توركیا بەڕێوە دەچێت و لەلایەن نوعمان كورتوڵمووش، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، سەرۆكایەتیی دەكرێت. چاوەڕێش دەكرێت ئەوە دواهەمین كۆبوونەوەی ئەو تیمە بێت و تیایدا كڵێشەی كۆتایی بدرێت بەڕاپۆرتەكە، كە نەخشەڕێگای پرۆسەكە لەخۆدەگرێت.
مانگی تشرینی یەكەمی 2024 پرۆسەی نوێی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا بە بانگەوازێكی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەی زیندانیكراوی پەكەكە دەستیپێكرد.