چەند بڕیارێكی نوێ لە محەممەد شیاع سودانی-ییەوە

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 356

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق چەند بڕیارێكی دەركردووە بە ئامانجی كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت لەنێویاندا كۆتاییهێنان بە گرێبەستی ژمارەیەك لە راوێژكاران و شارەزا.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی شوباتی 2026 نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، بەیاننامەیەكی بڵاوی كردووەتەوە، تیایدا ئاماژە كراوە بە كۆتاییهێنان بە گرێبەستی ژمارەیەك لە راوێژكار و شارەزا كە كاریان لەگەڵ حكومەتی عیراقدا كردووەو، پێشتر ئەركی بەڕێوەبردن و چاودێریكردنی دۆسییە گرنگ و هەستیارەكانیان لە بوارەكانی جێبەجێكردنی بەرنامە حكومییەكاندا پێسپێردراوە، كە رێژەی تەواوبوونی گشتی ئەو بەرنامانە گەیشتووەتە 88%.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، ئەم بڕیارە بە مەبەستی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی سەرۆكوەزیرانی عیراق دراوە بۆ یەكخستن و رێكخستنەوەی پێكهاتەكانی نووسینگەكەی، هاوكات هەوڵێكە بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان و بوژاندنەوەی ئاستی كاركردن.

سەرۆكوەزیرانی عیراق پێداگری لەتەواوی دامودەزگاكانی حكومەت كردووەن سەرجەم بڕیارەكانی كابینەی حكومەت كە لەو بارەیەوە دەركراون جێبەجێ بكەن، بەمەبەستی گەیشتن بە كەمكردنەوەی روونی خەرجییەكان و زۆرترین سوودوەرگرتن لە سەرچاوە بەردەستەكان.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن