محەممەدی حاجی مەحمود پرۆژەیەك ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم دەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 61

راچڵەكین-

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراسی كوردستان، پرۆژەیەك بۆ پێكهێنانی (ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی لەهەرێمی كوردستان) ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكان دەكات.

محەممەد حاجی مەحمود، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی شوباتی 2026 بڵاویكردووەتەوە، ئامانج لە پێكهێنانی ئەو ئەنجوومەنە باڵایە:

- پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی.
- یەكخستنی بڕیاری سیاسی.
- پشتبەستن بە زانست و هەڵسەنگاندن لەبڕیارە ستراتیژییەكاندا.

وەك لە پرۆژە پێشنیارەكەی سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستاندا هاتووە (ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی لەهەرێمی كوردستان)، دامەزراوەیەكی نیشتمانی سەروو - حزبیە و لە دوو گروپ پێكدێت:

گروپی یەكەم/ لە كەسانی پسپۆڕ و شارەزایەو ئەمان بڕیار دەر نین و بەڵكو پرۆژە سیاسیەكە ئامادە دەكەن.
گروپی دووەم/ كە لە رێبەری پارتە سیاسیەكان پێكدێت بۆ بریاردان لەسەر پرۆژەكان و بڕیارەكان هێزی جێبەجێكردنیان دەبێت.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن