شاندی دەم پارتی دەچێتەوە ئیمڕاڵی

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 41

راچڵەكین-

شاندی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان-ی ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە ئاپۆ بەرەو دوورگەی ئیمراڵی كەوتنەڕێ.

شاندەكەی دەم پارتی بۆ ئیمرالی پێكهاتووە لە پەروین بوڵدان، مەدحەت سەنجەر و ئۆزگور فایەق. چاوەڕوانیش دەكرێت دوای دیدارەكەیان لەگەڵ رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، شاندەكە راگەیەندراوێك بڵاوبكاتەوە.

شاندەكە دوایین جار لە ١٧ـی كانوونی دووەمی 2026 چووبوونە دوورگەی ئیمراڵی و دیداریان لەگەڵ ئۆجالان، ئەنجامدابوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن