راچڵەکین-
نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی
عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەی سێشەممەی بڵاوکردەوە.
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە،
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر هەمواری پەیڕوەی ناوخۆی پەرلەمان دەدرێت کە
هەموارەکە تایبەت بە لیژنەکان، هەروەها دەنگ لەسەر ناو و ئەرکی لیژنەکانیش دەدرێت.
هاوکات تەوەری سێیەم و کۆتایی
دانیشتنەکە تەرخانکراوە بۆ گفتوگۆی گشتی و بەپێی ئەو بەرنامەی کارەی
بڵاوکراوەتەوە، لە دانیشتنی سبەینێشدا هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق ناکرێت.