راچڵەکین-
دەزگای
ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ئەندامی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی لە سلێمانی
راگەیاند.
دەزگای
ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: لەکاتی هەوڵدان بۆ
دەستگیرکردنی، تۆمەتبارەکە ئامادە نەبووە خۆی رادەست بکات و دوای رووبەڕوبوونەوەی
بە برینداری دەستگیرکراوە.
دەقی
راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی،
دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی ساغکردنەوەی دراوی تەزویر، بەدواداچوون و
چاودێری ورد ئەنجام دەدات.
دوای ئەوەی لە ٢٠٢٦/٢/١٦ ئەندامێکی باندەکە
دێتە شاری سلێمانی بەمەبەستی ساغکردنەوەی بڕی ( ٤٠ )هەزار دۆلاری ئەمریکی، بەگەیشتنی
بۆ شاری سلێمانی هەوڵی دەستگیرکردنی دەدرێت لەلایەن هێزەکانی ئاسایش، بەڵام تۆمەتبار
ئامادە نەبوو خۆی ڕادەست بکات و دوای ڕووبەڕوبونەوە بەبرینداری دەستگیرکرا و ڕەوانەی
نەخۆشخانە کراوە.
لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی ( ٢٨١ )لەیاسای
سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.