دوو کەس بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر هاوڵاتییەک دەستگیرکران

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 82

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێلی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بە هاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد و بنکەی پۆلیسی سورداش، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە هێرشیانکردبووە سەر هاوڵاتییەک و ئۆتۆمبێلەکەیان دزیبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: هاوڵاتییەکە لە هەولێرەوە بە مەبەستی گەشتکردن هاتووەتە سلێمانی و بەهۆی نەشارەزابوونیەوە پرسیاری دۆزینەوەی شوێنێکی لە دوو تۆمەتبارەکە کردبوو.

باسی لەوەشکرد: دوو تۆمەتبارەکە چووبوونە ناو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکە و واپیشانیان دابوو کە هاوکاری دەکەن، بەڵام شۆفێرەکەیان بردبووە شوێنێکی چۆڵ و هێرشیانکردبووە سەری و ئۆتۆمبێلەکەیان دزیبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە: تۆمەتبارەکان ناویان (ش.ب.ل) و (م.د.ا)ە و هەردووکیان لەدایکبووی 2004ن و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن