پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 70

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 17-2-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە شەودا نمەباران و بارانی مام ناوەند لە ناوچەكانی ئێدارەی  زاخۆ دەستپێدەكات و پاشان كاریگەرییەكەی درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەكانی پارێزگای دهۆك ز ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و سەنتەری شاری سلێمانی، لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران لە باشووری هەرێم و ناوچەكانی گەرمیان لە كاتەكانی بەیانی زووی ڕۆژی چوارشەممە. پلەكانی گەرماش ( 2-3 ) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، بەرزدەبێتەوە.

سبەینێ چوارشەممە 18-2-2026، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمەباران بارینی پچڕ پچڕ لە سەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە سنووریەكان و ئەگەری نمە بارانێكی كەم لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر لە كاتەكانی بەیانی زوودا.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆك: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن