راچڵەكین-
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت، سەرجەم ئەو وڵاتانەی بەگرنگییەوە لە دۆخی سوریا دەڕوانن، بابەخ بەرێكەوتنی نێوان هەسەدەو دیمەشق دەدەن كە ئامانج لێی وەستاندنی شەڕو ئاگربەستی هەمیشەییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی شوباتی 2026 مەزڵوم عەبدی لەگەڵ فەرماندە عەرەبەكانی هەسەدە كۆبوەوەو رایگەیاند، لەو رۆژەی رێكەوتن كراوە ئاگربەست چووەتە بواری جێبەجێكردن.
"لەگەڵ دیمەشق رێكەوتووین لەسەر تێكەڵكردنی هێزەكانمان لەچوارچێوەی چەند لیوایەكی وەزارەتی بەرگری، لەگەڵ پارێزگاریكردن لەسەرجەم ئەو شەڕڤانانەی بەشداریان لەشەڕی دژ بەتیرۆردا كردووەو قوربانیان داوە." ژەنەڕاڵ عەبدی وا دەڵێت.
فەرماندەی گشتی هەسەدە ئەوەی ڕوونكردەوە، ماوەی 12 ساڵە چەندین دامەزراوەیان بونیات ناوەن سەجەم ئەو دامەزراوانەش لەكاتی تێكەڵكردنیان هەمان ئەو بەڕێوەبەرو كارمەندانەیان دەمێنێتەوە كە ئێستا كاری تێدا دەكەن.