راچڵەكین-
دوای كۆتایی هاتنی گەڕی دووەمی دانووستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان ئەمریكاو ئێران لەژنێڤ-ی سویسراو، ئاماژە ئەرێنییەكانی ناو دانووستانەكە، نرخی زێڕو زیو گۆڕانكاریان بەسەردا هات.
لەئێستادا نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لەبازاڕەكاندا دابەزیوە بۆ چوار هەزارو 866 دۆلار لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەك بە چوارهەزارو 987 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرا.
هاوكات نرخی ئۆنسەیەك زیو لەئێستادا بووە بە 72 دۆلارو 27 سەنت لەكاتێكدا ئەم بەیانییە بە 75 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرا.