راچڵەكین-
دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی، هەڵوەشاندنەوەی گروپێكی "مەترسیداری" چەكداری داعشی بەناوی (كەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی) سەربە ویلایەتی كوردستان ڕادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی رۆژی سێشەممە 17ی شوباتی 2026 بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لەڕۆژی ٢٠٢٥/١٢/٨ تا ٢٠٢٦/٢/٩ توانییان، چەند ئۆپراسیۆنیك بۆ دەستگیركردنی تی.رۆر.یس.تان لەسنووری (هەڵەبجە، سەیدسادق، پێنجوێن، گەرمیان، دیالە) ئەنجام بدەن.
پیلانی چەكدارانی دا.ع.ش (كەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی)
سەر بە ویلایەتی كوردستان:
-خۆ ڕێكخستنەوە و درووستكردنی گرووپی تی.رۆر.یستی
-درووستكردنی شوێنی مانەوە (المچافە)
-گواستنەوەی چەكدارانی دا.ع.ش لەوڵاتانی دراوسێ بۆ كوردستان و خوارووی عیراق.
وەك لەڕاگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی- دا هاتووە، لەكۆی ئەم چالاكییەدا ( ١ ) یەك كارمەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم برینداربوو و توانرا ( ١٠ ) تیرۆریست دەستگیربكرێت، هاوكات دەستیشگیرا بەسەر ( ٨ چەك و ١ دەمانچە و ٢ بۆمبی دەستی و ماددەی تەقینەوە لەجۆری سیفۆرو دوربین و پشتێنی خۆ.كو.ژی )
لەئێستادا سەرجەم تیرۆریستان بە ماددەی( ٤ ) تیرۆر، ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكانیان بەردەوامە.