نرخی نەوت روو لە دابەزین دەكات

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 104

راچڵەكین-

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان روو لە دابەزین دەكات و ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی شوباتی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 67 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا دوێنێ بە 68 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس لە 62 دۆلار و 88 سەنتەوە بۆ 62 دۆلار و 36 سەنت دابەزی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن