راچڵەكین-
عیراق ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو هاوڵاتییە عیراقیانە دەگرێتە بەر كە دەچنە ڕووسیا بۆ خزمەتی سەربازی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی شوباتی 2026 قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانیی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ناونووسكردنی هاووڵاتیانی عیراقی لە ریزی سوپای رووسیای كرد.
نووسینگەی قاسم ئەعرەجی بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە ئەو ماددە یاساییانە كارا بكرێنەوە كە تایبەتن بەو دۆسێیە، كەبەپێی یاساكە هەر هاووڵاتییەكی عیراقی پەیوەندی بە هێزە چەكدارەكانی وڵاتێكی دیكەوە بكات رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
هاوكات بڕیاردراوە لێپرسینەوە لەو كۆمپانیا گەشتیارییانە بكرێت كە هانی هاوڵاتیانی عیراقی دەدەن و ئاسانكاریان بۆ دەكەن تا بچنە رووسیاو لەوێ بەرامبەر بڕە پارەیەك بچنە ڕیزەكانی سوپای ئەو وڵاتە.
هەروەك بڕیاردراوە بە بەدواداچوونی ئەو تۆڕانەی لەو كارەدا تێوەگلاون و كاركردن بۆ ووشكردنی سەرچاوە داراییەكانیان.
بەشێك لە هاوڵاتیانی عیراقی بەهەرێمی كوردستانەوە، كاتێك بەمەبەستی خوێندن یان كۆچكردن ڕوویان لەڕووسیا كردووە، لەوێ لەلایەن چەند گروپێكی عیراقی- رووسی بە پاساوی پێدانی ڕەگەزنامەو بڕێك پارە هاندەدرێن بچنە ناو رێزەكانی سوپای ئەو وڵاتە.