راچڵەكین-
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت، لە 1ی ئاداری ئەمساڵەوە، هاتن وچوون بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ گەشت كردن بۆ وڵاتە ئیران ڕادەگیرێت.
رۆژی چوارشەممە 18ی شوباتی 2026 ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری گشت هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و هەلگرانی پاسپۆرتی عیراقی دەكەنەوە ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بە رێگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی وەلاتی ئێران بكەن:" بە مەبەستی دانانی رێكار و میكانیزمی گونجاو و رێكخستنی كاروبارەكان و جێبەجێ كردنی رێنمایی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، لە رێكەوتی 1ی ئاداری 2026 بە دواوە هاتن وچوون بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ گەشت كردن بۆ وڵاتی ئیران ڕادەگیرێت."
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە:" لەكاتی رێكخستن و دووبارە هاتوچۆ كردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە ئاگاداری گەشتیاران دەكەنەوە."