راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی، دەستگیركردنی شەش ژنی بەتۆمەتی بێزاركردنی هاوڵاتیان لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی دەستگیركرد.
رۆژی چوارشەممە 18ی شوباتی 2026 پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەسەر گلەیی و نیگەرانی هاوڵاتیان، بنكەی پۆلیسی عەربەتی سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتییەكە، شەش تۆمەتباری ژنیان بەناوەكانی (ب،ق،ش) لەدایكبووی (١٩٩١)، (د،ح،ت) لەدایكبووی (٢٠٠٣)، (س، خ، ب) لەدایكبووی (٢٠٠٧)، (ش، أ، ف) لەدایكبووی (١٩٩٨)، (گ، ع، س) لەدایكبووی (١٩٩٣)، (ب، ع، ب) لەدایكبووی (١٩٩٠) لەسەر ڕێگای عەربەت سلێمانی لەنزیك عەلوەی سلێمانی دەستگیركرد.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، ئەو تۆمەتبارانە، بەشێوەیەكی نەشیاو بڵاوبونەتەوەو خەڵكیان بێزار كردوە، بۆ ئەو مەبەستە پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوەو لەئێستادا بەبریاری دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی مادەی (٢٤٠/ یاسای سزادانی عێراقی) راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.