راچڵەكین -
سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سووریا بەبۆنەی مانگی رەمەزان لێبوردنی گشتی دەردەكات و سزای هەتاهەتاییش بۆ 20 ساڵ زیندانیكردن كەمدەكاتەوە.
بەگوێرەی فەرمانێكی سەرۆكایەتی كە بە واژۆی ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتیی ئەو وڵاتە دەرچووە، بڕیاردرا بە دەركردنی لێبوردنی گشتی بۆ سەرجەم ئەو تاوانبارانەی كە بەر لە رۆژی 18-2-2026 تاوانیان ئەنجامداوەو ئێستا لە زیندانن.
لێبوردنە گشتییەكە هەموو ئەو تاوانبارنە دەگرێتەوە كە تاوانی قاچاخچییەتی، سەرپێچیكردنی بانكی و مامەڵەكردنی بە دراوی بیانی و بەقاچخبردنی كەلوپەلی پاڵپشتیكراو و چەند تاوانێكی دیكە.
مەرسومە سەرۆكایەتییەكە ئەو تاوانبارنە ناگرێتەوە، كە بە تاوانی كوشتن و تیرۆر زیندانیكراون، بەڵام ئەو تاوانبارنەی بە سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی حوكمدراون، سزاكەیان بۆ 20 ساڵ كەمدەكرێتەوە.
دەركردنی مەرسومەكە لەلایەن ئەحمەد شەرع-ەوە ناڕەزایەتی لە ناوەندە یاساییەكانی سووریا لێكەوتەوە، بەو پێیەی لە راگەیاندانی دەستوووری كاتیی ئەو وڵاتەدا هاتووە، سەرۆككۆمار دەسەڵاتی دەركردنی لێبوردنی گشتی نییە و دەسەڵاتەكە بۆ ئەنجومەنی گەل (پەرلەمان) دەگەڕێتەوە، بەڵكو سەرۆككۆمار تەنها دەتوانێت فەرمانی لێبوردنی تایبەت دەربكات.