ئاسایش زانیاری لەبارەی رووداوەكەی نزیك بازگەی كەڵەوانان ئاشكرا دەكات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 124

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم زاناریی ورد لەبارەی رووداوەكەی ئەمشەوی نزیك بازگەی كەڵەوانان ئاشكرا دەكات و  رایدەگەیەنێت: رووداوێكی هاتووچۆی ئاسایی بووە و كەسێكیش گیانی لەدەستداوە.

عەقید كارزان شێركۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەدوای رووداوەكەی ئەمشەوی نزیك بازگەی كەڵەوانان، دەستبەجێ تیمەكانی لێكۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان ئەنجامدا و دەركەوتت، ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندگرۆزی دڕع بووە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە وەرگەڕاوە و گڕی گرتووە.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، لەرووداوەكە دوو سەرنشین لەئۆتۆمبێلەكەدا بوون و یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن