راچڵەكین-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایدەگەیەنێت، نامەیەكی زارەكیان لەلایەن ئەمریكاوە پێگەیشتووە كە تیایدا هۆشداریدراوە بە سەپاندنی سزا بەسەر كەسایەتی و دامەزراوەكاندا لە حاڵەتی سووربوون بە راسپاردنی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عیراق.
ئاژانسی هەواڵی عیراق بڵاویكردووەتەوە، نامەكەی ئەمریكا دوو بڕگەی سەرەكی لەخۆدەگرێت، لەیەكەمیاندا بەئاشكرا باس لەئەگەری سەپاندنی سزا كراوە، دووەمیش پەیوەندی بەهەماهەنگییەكی پتەو هەیە لەگەڵ ئەمریكا.
لەبەرامبەردا هەر زوو نووسینگەی راگەیاندنی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەڕێی هیشام ڕوكابی، بەڕێوەبەری نووسینگەكە، ناوەرۆكی ئەو نامەیەی ئەمریكای رەتكردەوەو رایگەیاند:" ئەوەی هەیە هەڵمەتێكی میدیايی فراوانە بۆ ئەوەی وا لە مالیكی بكەن بكشێتەوە و كەسێكی دیكە بخەنە شوێنی، بەڵام ئەو هەڵمەتە سەرناگرێت و چوارچێوەی هەماهەنگی پەیوەستە بە هەڵوێستەكانیەوە."