شاندی یەكێتی و نەوەی نوێ كۆدەبنەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 58

راچڵەكین-

شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ تاوتوێكردنی رێككەوتنە سیاسییەكەیان كۆدەبنەوە.

بڕیارە كاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و نەوەی نوێ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببنەوە بۆ تاوتوێكردنی رێككەوتنە سیاسیەكەیان.

سالار سەرحەد، لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی بەمیدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە، شاندی یەكێتی پێكدێت لە، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و چەند ئەندامێكی دیكەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی.  شاندەكەی نەوەی نوێش پێكدێت لە رێبوار ئەوڕەحمان جێگری سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و چەند بەرپرسێكی جوڵانەوەكە.

"لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی سەرجەم ئەو خاڵ و بڕگانە دەكرێت كە بەشێكن لە رێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ، بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا واژوو لەسەر رێككەوتنەكە بكرێت و بەفەرمی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە." سالار سەرحەد وا دەڵێت.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن