چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە

عێراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 79

راچڵەكین-

چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەكان، بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عیراق كۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026 چوارچێوەی هەماهەنگی جارێكی تر هێزە پێكهێنەرەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی سەرۆكوەزیرانی كۆببنەوە، لەكاتێكدا بڕیاربوو، ئەو كۆبوونەوەیە ئێورەی چوارشەممە ئەنجامبدرایە.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە، تادێت فشارە راستەوخۆو ناڕاستەوخۆكانی ئەمریكا بۆ ڕێگریكردن لە دەستنیشانكردنی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عیراق زیاد دەبن، دواهەمینیان ئەو پەیامەیە كەلەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاوكراوەتەوە كە تیایدا بەڕوونی واشنتۆن ئاماژەی بەوەكردووە، لەئەگەر هەڵبژاردنەوەی مالیكی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران، عیراق ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە.

هاوكات زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، لەئێستا هێزە شیعەكان لەنێوخۆیاندا بوونەتە دوو بەرەو بەشێكی زۆریان پشتیوانی لە نوری مالیكی ناكەن بۆ بوونەوە بە سەرۆكوەزیرانی عیراق. 

لەبەرامبەردا نوركی مالیكی، لەچەند بۆنەیەكی جیادا، سووربوونی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عیراق و دەستبەردارنەبوون لەو خواستەی دووپاتكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن