بڕی زەكات و سەرفیترە دیاری دەكرێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 417

راچڵەكین -

ئەنجومەنی باڵای فەتوا بڕی زەكات و سەرفیترە بۆ مانگی رەمەزان دیاری دەكات، لە هەر ملیۆنێك دیناری عیراقی، بڕی 25 هەزار دینار زەكاتی دەكەوێت و بۆ هەر كەسێكیش بڕی سێ هەزار سەرفیترە دیاریكراوە.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-2-2026 بڵاویكردووەتەوە، بڕی زەكات و سەرفیترەی بۆ مانگی رەمەزان دیاریكرد، كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

لە هەر سێ ملیۆن دیناری عیراقی، زەكات دەكەوێت.

لە هەر ملیۆنێك دیناری عیراقی، بڕی 25 هەزار دینار زەكاتی دەكەوێت.

بۆ هەر 20 مسقاڵ زێڕ، نیو مسقاڵ زێڕ زەكاتی دەكەوێت. 

بۆ هەر كەسێك بڕی سێ هەزار دینار وەكو سەرفیترە دیاریكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن