چەند كەسێك بەتۆمەتی‌ تەقەكردن و هەڵگرتنی‌ چەكی‌ بێ مۆڵەت دەستگیر دەكرێن

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 91

راچڵەكین -

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چەند كەسێك رادەگەیەنێت كە تۆمەتبارن بە تەقەكردن و هەڵگرتنی‌ چەكی‌ بێ مۆڵەت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-2-2026 بڵاوكراوتەوە، لە چەند كات و چالاكییەكی جیاوازدا، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ عەربەت-ی‌ سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوای پۆلیسی سلێمانی، چەند تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد بەتۆمەتی‌ تەقەكردن، برینداركردن، هەڵگرتن و بەكارهێنانی‌ چەكی‌ بێ مۆڵەت.

لەمیانی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا، دەستبەسەر ژمارەیەك چەكدا گیرا، كە تۆمەتباران بەكاریان هێنابوو‌.

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەكانی‌ (15) لەیاسای چەك و (430) و (31/405) و (31/406) لەیاسای سزادانی عیراقی، پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن