جەلەولا لە ناحییەوە دەكرێتە قەزا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 58

راچڵەكین -

ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بڕیاریدا ناحیەی جەلەولا بكرێتە قەزا و چەند ناحیە و ناوچەیەكیش دەخرێتە سنووری ئەو قەزا نوێیە.

عومەر كروی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-2-2026 بڵاویكردەوە، بڕیاری كردنی ناحیەی جەلەولا بە قەزا، راگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد كە وەزارەتی پلاندانانی عیراق رەزامەندی لەسەر داواكارییەكەیان نیشانداوە و لەمەودوا جەلەولا وەك قەزایەكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

ناحیەی جەلەولا كە، ناوە رەسەنەكەی (گوڵاڵە)یە، پێش ئەم بڕیارە، سەر بە قەزای خانەقین بوو، یەكێكە لەو ناوچە كوردستانییانەی كە دەكەوێتە سنووری ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عیراق و بەپێی یاسا ناوچەی ناكۆكی لەسەرە و ناكرێ دەستكاریی سنوورە جوگرافییەكەی بكرێت تا ئەوكاتەی ماددەی 140 یەكلایی دەكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن