قەڵادزێ.. منداڵێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 92

راچڵەكین -

لە قەڵادزێ تەرمی منداڵێك گەیەندرایە نەخۆشخانە، كە بەوتەی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین، گومان دەكرێت بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدابێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-2-2026، تەرمی منداڵێكی تەمەن 9 ساڵان، دانیشتووی گەڕەكی ئاشتی لە قەڵادزێ، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی، كە بە وتەی كەسوكارەكەی، منداڵەكەیان لە حەمام گیانی لەدەستداوەو گومان دەكەن بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدابێت.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی، بەمەبەستی زانینی هۆكاری ڕاستەقینەی رووداوەكە، تەرمەكە بەڕێكرا بۆ پەیمانگای پزیشكی دادی سلێمانی، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە رێكخراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن