حەماس سەرکردەیەکی نوێ دیاری دەکات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 74

راچڵەکین-

ماڵپەری BBC لە زاری بەرپرسێکی باڵای فەڵەستینەوە بڵاویکردەوە، بزووتنەوەی حەماس سەرقاڵی ئامادەکاری کردنە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەپێناو دیاریکردنی سەرکردەیەکی کاتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە دەنگدانەکە لە سەرانسەری کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا و چەند شوێنێکی دیکە لەنێو ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس ئەنجام بدرێت.

روونیشیکردەوە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ ئاراستەی داهاتووی بزووتنەوەکە، بە تایبەتی کە ئەمریکا و نێوەندگیرانی دیکە دانوستان لەسەر حکومەتێک دەکەن بۆ دوای جەنگ لە غەززە و گفتوگۆکان لەبارەی شێوازی ئاوەدانکردنەوە و دۆخی داهاتووی گروپە چەکدارەکان لەو شارە دەستیان پێکردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن