حاجییانی ساڵی رابردوو قەرەبوو دەکرێنەوە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 129

راچڵەکین-

عەباس خدر بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی رایگەیاند: داوا لە حاجییانی ساڵی رابردوو دەکەین، سبەی یەکشەممە بە مەبەستی وەرگرتنی قەرەبووکەیان سەردانی نوسینگەکەمان بکەن.

ئاماژەی بەوەشكرد: بڕی قەرەبووەکە 80 هەزار دینارە و لە بەرامبەر ئەوە دەدرێتە حاجییانی ساڵی رابردوو، کە لە کاتی گەڕانەوەیاندا بەهۆی شەڕی نێوان ئێران – ئیسرائیل بە فڕۆکە گەشتەکەیان نەکرد و بە ناچاری بە پاس گەڕانەوە.

روونیشیکردەوە: ئەو حاجییانەی سبەی سەردانی نوسینگەکەمان دەکەن پێویستە پاسپۆڕت و کارتی نیشتمانییان پێبێت، هەر حاجییەکیش لە دەرەوەی شارە دەتوانێت لە رێگەی کەسێکی نزیکییەوە قەرەبووەکە وەربگرێت، بەڵام ئەو کەسەش پێویستە بەڵگەنامە ئاماژەپێکراوەکانی پێبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن