راچڵەكین -
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی بادێكی مەترسیدار رادەگەیەنێت، كە چەندین تاوانی دزیكردنی گەورە و ڕێگریكردن و تەقەكردنیان ئەنجام دابوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، باندێكی مەترسیداریان دەستگیر كرد، كە چەندین تاوانی دزیكردنی گەورە و ڕێگریكردن و تەقەكردنیان ئەنجام دابوو.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتباران لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، راگیراون و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.